image


پەیامی کورد ... بوردمانی عەفرین لەلایەن تورکیاوە

 

سوپای توركیاجو میلیشیا چەكدارەكانی نزیک لەو وڵاتە بە چەكی قورس گوندەكانی مەرانازو ئەلقەمیەی ناوچەی شەرای عەفرینیان لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆردوومان كرد.

 

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، درەنگانی شەوی رابردوو، هێزەكانی سوپای توركیا بەهاریكاری میلیشیا چەكدارەكانی، بە چەكی قورس گوندەكانی مەراناز و ئەلقەمیەی ناوچەی شەرای عەفرینیان بۆردوومان كردووە.

 

هەتا ئێستا هەواڵێک لە سەر خەسارە گیانی و ماڵییەکانی ئەو بوردمانە بڵاو نەکراوەتەوە.