image


پەیامی کورد ... بنکەی حیزبێکی ڕۆژهەڵاتی لە سلێمانی کرایە ئامانج

 

بنکەی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان لەلایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوەوە کرایە ئامانج.

 

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بڵاو کراونەتەوە، کاتژمێر ٣٠ خولەکی ڕۆژی هەینی ٢٥ی ئەیلوول، بنکەی سەرەکی حیزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سەر جاددەی سلێمانی بۆ قەرەداخ بە چەکی نیوە قورسی ئار پی جی لەلایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوەوە کرایە ئامانج.

 

ئارام مودەڕسی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی سکرتاریەتی کۆمەلەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەو بارەوە  ڕاگەیاند کە، ئەو هێرشە زیانی گیانی و ماڵی نەبووە و تەنیا ئاگرکەوتنەوەی لیکەوتووەتەوە کە ئەویش کۆنترۆڵ کراوە.

 

بە وتەی  ناوبراو هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لەگەڵ ئورگانە پەیوەندیدارەکانی کۆمەڵە لێکۆڵینەوەکانی خۆیان لە سەر ئەو هێرشە دەست پێکردووە.