
پەیامی کورد ... بۆ گەیشتن بە خەونە لە مێژینەکەی کورد چ شتێک لە ئیدارەی بایدن پێویستە ؟؟؟ .
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له واشینتۆن باس له گرینگی په‌یوه‌ندی نێوان كوردستان و ئه‌مریكا ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌مریكا گرینگی به ئارامی و پێكه‌وەژیان له كوردستان و عێراقیش ده‌دات. هەروەها دەڵێت، کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوە هەردووکیان بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر هەولێریان کرد و لە کۆبوونەوەیەك لەگەڵ نوێنەر، بەرپرسێک لە وەزارەتی بەرگری نیگەرانیی خۆی لە هێرشەکان دەربڕی و پشتگیری خۆی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.
شەوی ١٥ی ئەم مانگە ژمارەیەک مووشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کران. گرووپێک بەناوی ''سەرایا ئەولیا ئەلدەم'' کە پێشتر ناوی لەو جۆرە کردانە لە عێراقدا نەبیستراوە، ئەنجامدانی هێرشەکەی لە ئەستۆی خۆی گرت. هه‌ولێر وه‌ك ناوه‌ندێكی گرینگی ستراتیژی و سیاسی له ناوچه‌كه جارێكی دیكه ڕووبه‌ڕووی په‌لاماری تیرۆریستی بووه‌وه، ووڵاتانی جیهان كاردانه‌وه‌یان لەوبارەیەوه هه‌بووه، له پێش هه‌موویانه‌وه ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا. ئه‌م هێرشانه‌ی سه‌ر هه‌ولێر له كاتێكدا كه له به‌غداوه فشار ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان بێبه‌ش بكرێت له بوودجه و هه‌وڵی زۆر ده‌درێت بۆ ئابڵۆقه‌دانی دیپلۆماسی و سیاسی و ئه‌منی كوردستان، له كاتێكدا به‌پێی توێژینه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌ولێر نه‌ك نه‌بووه‌ته جێگای مه‌ترسی بۆ سه‌ر جیهان به‌ڵكوو وه‌ك پارێزه‌ری مانه‌وه‌ی دیموكراتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه، ناوه‌نده دیپلۆماسی و سیاسی و ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكا له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی, گرینگییه‌كی زۆر به بواری وه‌به‌رهێنان و ئابووری له كوردستان ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌ت دوای ''كۆنفرانسی وزه'' كه جێگری وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مریكا له ڕێگای كۆنفرانسێكی ڤیدیۆییه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان به‌شدارییان كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان گرینگی به گازی سرووشتی كوردستان ده‌ده‌ن, ڕه‌نگ بێت به‌شێك له هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رشاری هه‌ولێر ئامانجدار بێت به‌وه‌ی ڕێگا نه‌درێت ئابووری ئه‌مریكا له كوردستان گه‌شه بكات و به‌شێكی دیكه‌شی په‌یوه‌ندی به هاتنی پاپای ڤاتیكان و ئه‌و مانۆره دیپلۆماسییه‌وه هه‌بێت كه بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو له هه‌ولێر ده‌ست پێ بكات، بۆیه هه‌رزوو ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، نێد پرایس، باسی لەوە کرد کە دیدارەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و لەگەڵ بەرپرسانی عێراقیش لە نزیکەوە کار دەکەن بۆ ئاشکراکردنی بەرپرسیاران و، ووتیشی: ''بە دڵنیاییەوە پلانی ووڵامدانەوەکەمان ناخەینە ڕوو، بەڵام گونجاوە بڵێم کە ئەوە دەرەنجامی دەبێت بۆ ئەو گرووپەی بەرپرسە لەوە''. گوتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکاش، جین ساکی ڕایگەیاندبوو کە حکوومەتی ئەمریکا مافی خۆیەتی لە کاتی گونجاو و بە شێوەیەکی گونجاو، ووڵامی هێرشەکە بداتەوە.
ئێستا ئه‌وه‌ی گرینگه كه باسی لێوه ده‌كرێت، پرسی كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكایه له عێراق و كوردستان دوای هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش له ناوچه جێناكۆكه‌كان، ئایا كاتی ئه‌وه هاتووه پێداچوونه‌وه به‌و بڕیارانه بكرێت؟ به‌یان سامی عه‌بدۆلڕه‌حمان، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له واشینتۆن له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ووتی: "وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا پێداچوونه‌وه ده‌كات به ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له عێراق و ئه‌فغانستان و سووریا و چەند مانگێکی ده‌وێت تا بڕیار ده‌ده‌ن، ئێمه پێمان وایه كه ڕه‌نگه ئەمەریکا به پێویستی بزانن هێزه‌كانیان بمێننه‌وه، ئه‌وان ئێستا سه‌رقاڵن به ئیداره‌ی نوێوه."
په‌یوه‌ست به پرسی په‌یوه‌ندیی ئه‌مریكا و كوردستانه‌وه، ویلیا‌م ڕوباك, ڕاوێژكاری سیاسیی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا دوو هه‌فته پێش ئێستا ڕایگه‌یاند كه ڕه‌وشی كوردستان جیاوازه له‌گه‌ڵ باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، بۆیه جۆری په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كوردستان جیاوازه و كاری ئه‌مه‌ریكا له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ته‌نیا شەڕی داعشه، به‌ڵام لە هه‌رێمی كوردستان دیفاكتۆیه. به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان لەوبارەیەوه ده‌ڵێت: "هه‌رێمی كوردستان له‌ناو ده‌ستووری عێراقدا پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه، ده‌توانین بڵێین كه له‌ناو كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌ورمان هه‌یه، دۆستمان هه‌یه و هه‌رێمی كوردستان له ساڵی ١٩٩١ ه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه به جیهانی ده‌ره‌وه و ئەمە دیفاكتۆی دروست كردووه. هەروەها، ده‌وری پێشمه‌رگه له شەڕی دژی داعش و ئەوەی کە خه‌ڵكی كوردستان به گه‌رمی پێشوازییان كردووە له ئاوارە و په‌نابه‌ران، ئه‌مانه ڕێزی كوردستانی زیاتر كردووه".
پێشتر ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، زانیاری له‌سه‌ر جووڵه‌ی كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان بڵاو كرده‌وه كه ده‌یانه‌وێت وه‌به‌رهێنان له كوردستان بكه‌ن، به‌شێكیان سیڤی خۆیان و داتاكانیان ناردووه و، ده‌سته‌ی وەبه‌رهێنانی كوردستان له قۆناغی داهاتوو ده‌یه‌وێت قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنانی ئه‌مریكا له كوردستان زیاتر بكات، هه‌رچه‌نده ئه‌م هه‌وڵه كاتێك درا كه ئه‌مریكا نزیك بوو له هه‌ڵبژاردن بۆیه كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر خاوبوونه‌وه‌ی پرۆسه‌كه، به‌یان سامی ووتیشی: "ئیدارەی ترامپ زۆر پشتیوانی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه کۆمپانیاکان و کەرتی تایبەتی ئه‌مه‌ریكی و كوردستان پێكه‌وه كار بكه‌ن و بانکەکانی ئه‌مریكا پشتیوانیی وه‌به‌رهێنان بكه‌ن له كوردستان. ئێمه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین تا تیمی نوێی جۆ بایدن ده‌ستبه‌كار ده‌بێت تا له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش قسه بكه‌ین، لەگەڵ وه‌زاره‌تی وزه قسە بکەین، بزانین سیاسه‌تی ئه‌وان چییه، ئێمه پێمان خۆشه ئه‌وانیش به‌رده‌وام بن له‌سەر ئه‌و سیاسه‌ته. وزه‌ی كوردستان، گاز و نه‌وتی كوردستان وا ببینن كه كێشه‌ی وزه‌ی عێراق و ناوچه‌كه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كات و گرنگه ئێمه به‌شێكین له چاره‌سه‌ر، نه‌ك گرفت. له‌و كۆنفرانسه دوو ڕۆژەدا کە ئێمه لە تشرینی دووەم له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی ئه‌مریكی به‌ڕێوه‌مان برد، سه‌ره‌تا جەنابی كاك مەسروور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری وه‌زیری ووزه‌ی ئه‌مریكا وتاری سه‌ره‌كییان هه‌بوو".
به‌پێی زانیاری ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی گازی سرووشتی كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ئه‌نجام دراوه و بڕیاره له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی بدرێته وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مریكا دواتر له‌وێشه‌وه بۆ به‌رده‌م جۆ بایدن تا واژووی بكات. نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له واشنتۆن ده‌ڵێت: "ئەمریکییەکان خۆیان ده‌ستپێشخه‌رییان كرد له‌سه‌ر گازی سرووشتی كوردستان بە دەستپێکردنی توێژینه‌وه‌یه‌ك، توێژینه‌وەکە تا ئێستا ته‌واو نه‌بووه، كه ته‌واو بوو ده‌چێته وه‌زاره‌تی وزە، كه ئێستا له ده‌ستی سه‌رۆكی نوێ جۆ بایدنه، و ئەمان ته‌ماشای توێژنه‌وه‌كه و ئەنجامەکان ده‌كه‌ن و دواجار بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن. گه‌شبینم كه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی بایدن، باش ده‌بێت. شایانی باسە، ئه‌و توێژنه‌وه‌یه تیمی ووزەی ئەمریکی خۆیان ئەنجامیان داوە و لایەنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تەنها زانیاری و ئاسانکاری پێشکەش تیمەکە کردووە".
دوای كۆتایی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا و سەرکەوتنی جۆ بایدن به‌سه‌ر ڕكابه‌ره‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ دا، بایدن ووتارێكی پێشكه‌ش كرد به‌شێكی تایبه‌ت بوو به گرفته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵام كه‌مترین قسه‌ی لهبارەیەوه كرد، بۆچوونێك هه‌یه كه ئێستا بۆ ئه‌مریکا گرفتی گه‌وره‌تر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه، بۆیه ڕه‌نگه ئه‌مریكا ئه‌وله‌ویه‌تی سه‌ره‌كی ئه‌م ناوچه نه‌بێت، به‌یان سامی، ده‌شڵێت: "ده‌بێت واقعبین بین، ئه‌وله‌ویه‌تی ئه‌مریكا یه‌كه‌م، په‌یوه‌ندی خۆیانه له‌گه‌ڵ چین، دووه‌م، گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا، سێیه‌م، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ڕووسیا، چواره‌م، ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران، پێنجه‌م، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور و دواتر عێراق. ئەمە له كاتێكدا پێش ١٥ ساڵ به‌لای ئه‌وانه‌وه دۆسیه‌ی عێراق ژماره یه‌ك بوو، ئێستا وا نییه، ئێمه‌ش ده‌بێت واقعبین بین و گرفتی كۆرۆنا لە ئەمریکا جددییه و ئه‌مه ئیداره‌ی ئه‌مریكای سه‌رقاڵ كردووه، چوونكه دۆخی ئه‌مساڵی كۆرۆنای ئه‌مریكا له پار خراپتره. ڕاسته له وتاری سه‌رۆك بایدن، كه‌متر باسی عێراق كرا، بەڵام شایانی باسییشە کە هێرشەکانی ئەم دواییە بە ڕۆکێت بۆ سەر هەولێر پشتگیری تووندی ئەمریکای بۆ هەرێمی کوردستان پێشان دا.''
له‌باره‌ی بیرۆكه‌ی سێ هه‌رێمیی ڕابردووی جۆ بایدن بۆ عێراق، به‌یان سامی، ڕایگه‌یاند: "ڕه‌نگه ئه‌وه بیرۆكه‌ی پێشووی بایدن بێت، لە پێش ٢٠ ساڵ ئەو قسەیەی کردووە. ئێستا بۆچوونی كه‌سی و پرۆژه‌ی حكوومه‌ت جیاوازه، چوونكه ئه‌مریكا خاوه‌ن پرۆژه‌یه و ئه‌مریكا نایه‌وێت عێراق دابه‌ش ببێت. ئه‌مه‌ریكا پێی خۆشه كوردستان هه‌یه، پێشمه‌رگه هه‌یه. ئێمە دۆستایه‌تیمان هه‌یه له‌گه‌ڵیان، شه‌ریكین، به‌ڵام نه دیموكراته‌كان و نە كۆمارییەکان نه‌یان گوتووه عێراق دابه‌ش ببێت. لە کاتێکدا ئەمریکییەکان لەگەڵ دابەشکردنی عێراق نین، بەڵام لەگەڵ ئەوەن کە کوردستان سەقامگیر و بەهێز بێت و کوردستان وەك هاوپەیمانێك دەبینن و دەیانەوێت پێگەی دەستووری هەرێمی کوردستان وەک خۆی بمێنێت."
کۆمێنتێك بنوسە: