image

پەیامی کورد    ...    دوێنێ سەرلەبەیانی بە ئارپیجی هێرش کرایە سەر قایمقامیەتی بانە 

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان دوێنێ سەرلەبەیانی بە ئارپیجی هێرش کرایە سەر قایمقامیەتی بانە لەم هێرشەدا فەرماندارى بانە و بەتایبەت ژوورى جێگرى سیاسى ـ ئەمنیەتى قایمقامیەتی بانە لە لایەن کەسانى نەناسراوەوەکراوەتە  ئامانج.

دەگوترێت ئەم هێرشە  بە ئار پی جى ئەنجام دراوە ،   بە پێى قسەى پسپۆڕانى بوارى تەقەمەنى، ئەم هێرشە بە مادەى تەقینەوەى دەستکرد ئەنجام دراوە!

شایەنى باسە، فەرماندارى بانە ڕۆڵێکى گەورەى لە سەرکوتى چالاکڤانانى مەدەنى و بوونى گەندەڵى لەم شارستانە هەیە و بووەتە ناوەندێک بۆ ناساندنى چالاکانى مەدەنى و سیاسى شارەکە!