image


پەیامی کورد ...  بەندکراوێکی دیکەی کورد لەسێدارە درا

 

حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی دیکەی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا. ڕۆژی ڕابردوو هاووڵاتییەکی دیکە هەر لەو بەندیخانەیە لەسێدارە درابوو.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی ١١ی ئابی ٢٠٢٠، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی ”فایق ئەحمەدی“ تەمەن ٣٩ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کراوە.

 

فایق ئەحمەدی ٢٧٠٧ (٢٠٠٧) لە شەڕێکی سەر شەقامدا یەکێک لە هاوڕێیانی خۆی بە ناوی ”حەیدەر قانعی“ کوشتبوو و هەر ئەو کات دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.

 

ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی ١٣ ساڵی ڕابردوو لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ڕاگیرابوو.

 

ڕۆژی ڕابردووش حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٣ ساڵ بە ناوی ”کەیوان ڕەزاقولی“ لە بەندیخانەی سنە جێبەجێ کرابوو.