image

پەیامی کورد     ...    بەغدا ڕایگەیاند پەیوەندییە ئەمنییەتییەکان لەگەڵ واشینتۆن پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت و بڕیرای دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە .

عەبدولكەریم خەڵەف وتەبێژ بەناوی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراقەوە دوپاتیكردەوە، بڕیاری چوونەدەرەوەی هێزە بیانییەكان لە عیراق، هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، دەسەڵاتدارانی هەرێمیش هیچ كێشەیەكیان لەوبارەیەوە نییە.
خەڵەف لەلێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی عیراق دەڵێت "لایەنی ئەمریكی كاتێكی دیاریكراوی دەستنیشان نەكردوە بۆ چونەدەرەوەی هێزەكانی لە عیراقدا". 
جەختیشدەكاتەوە لەوەی بڕیاری چوونەدەرەوەی هێزە بیانییەكان، بڕیارێكی سیادییە و سەرجەم ناوچەكانی عیراق دەگرێتەوە بە هەرێمی كوردستانیشەوە، چوونكە بەشێكە لە عیراق.
لەبارەی هەڵوێستی دەسەڵاتدارانی هەرێمیش لەوبارەیەوە، ووتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق دەڵێت "هەرێم لەوبارەیەوە هیچ كێشەیەكی نییە".
سەبارەت بە هەواڵی دەستپێكردنەوەی كارەكانی هێزە ئەمریكییەكان لە عیراقدا، عەبدۆلكەریم خەڵەف دەڵێت "فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان هیچ رەزامەندییەكی نەداوە بۆئەوەی سوپای ئەمریكا ئۆپەراسیۆنەكانی لە عیراقدا دەستپێبكاتەوە".