image

پەیامی کورد     ...    بە پێی فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم یەک پارچە زەوی و ٢٥ میلیۆن دینار دابەشی ئەم خێزانانە دەکرێت

لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پارچە زەوی و ٢٥ ملیۆن دینار دەدرێتە نزیکەی ١٠٠ سەرۆک خێزانی نیشتەجێی کەمپی شیڤ چنارکێ لە شیلادزێ.

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک ئەمڕۆ لەسەر راسپاردەی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دانیشتووانی کەمپی شیڤ چنارکێ لە شیلادزێ کۆبووەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان.

خەڵکی ئەو کەمپە، کە نزیکەی ١٠٠ خێزان لێی نیشتەجێن، لە بنەڕەتدا خەڵکی باشووری کوردستانن، بەڵام پێش ساڵانی نەوەتەکان ئاوارەی ئێران و تورکیا بوون، چەند ساڵێک لەوێ لە ئاوارەییدا ژیاون تاوەکو١ ساڵی ٢٠١٠ گەڕاونەتەوە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، عەلی تەتەر ئاشکرای کرد، "هەریەک لەو خێزانانە ٢٥ ملیۆن دیناری پێدەدرێت لەگەڵ پارچەیەک زەوی، بۆ ئەوەی چیدی لەژێر خێوەتدا نەژین و خانوو بۆخۆیان دروست بکەن".

پارێزگاری دهۆک دەڵێ، "ئەو خەڵکە کەسانی کوردپەروەر، تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر و پێشمەرگە بوون، هەموو ژیانیان لە ئاوارەیی و پێشمەرگایەتی بەسەر بردووە، بەڵام کێشەکانیان وەکوو خەڵکی دیکە بۆ چارەسەرنەکراوبوو بەهۆی قەیرانی دارایی".