image

پەیامی کورد     ...     زەریف ڕەخنە لە سیاسەتەکانی ئەمریکا بەرامبەر ووڵاتەکەی دەگرێت

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند تەنانەت لە کاتی گشتگیر بوونەوەی کۆرۆنا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا درێژەی بە سیاسەتی شکست خواردووی زیاترین گوشار لە سەر ئێران دەدات.

 موحەمەد جەواد زەریف لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا ویڕای ڕەخنە گرتن لە درێژە دان بە سیاسەتی گوشاری ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە سەردەمی کۆرۆنا و بە بڵاو کردنەوەی وێنەی منداڵیک، نووسی: ئەمە کچێکی بچووکە کە سیاسەتی دژە مرۆیی و دڵڕەقی سیاسەتمەدارەکانی ووڵاتانی دوور کاریگەری لە سەر داناوە.

زەریف ووتی: لە ئێران تەنیا دۆخی ئەم کچە بەم شێوە نییە. تەنانەت لە کاتی گشتگیر بوونەوەی کۆرۆنا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا درێژە بە سیاسەتی شکست خواردووی گوشار لە سەر ئێران ئەدات.

ئەو داکۆکی کرد: ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە کە بژاردەیەکی باشتر و بەقازانج تاقی بکەنەوە؟