image


پەیامی کورد ... ترامپ پشتگیری خۆی لە فەڕانسا ڕاگەیاند

 

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ گەل و حکومەتی فەڕەنسا دەربڕی و رایگەیاند.

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، "دڵمان لەگەڵ گەلی فەڕەنسایە، ئەمریکا لەپشت کۆنترین هاوپەیمانی خۆی لەم شەڕەدا دەبێت و پاڵپشتی دەکات".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەبێت بە زووترین کات کۆتایی بەم هێرشانەی گروپە توندرەوە ئیسلامییەکان بهێندرێت".

 

دۆناڵد ترەمپ راشیگەیاندووە، چیدی نە فەڕەنسا و نە هیچ وڵاتێکی تر بەمشێوەیە هەڵناکەن و بەرانبەر ئەو جۆرە هێرشانە بێدەنگ نابن.

 

ئەم تویتەی سەرۆکی ئەمریکا دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی١٠ی٢٠٢٠، لە شاری نیسی فەڕەنسا هێرشبەرێک بە چەقۆ سێ کەسی کوشت و ژمارەیەکی دیکەشی بریندارکرد.