image


پەیامی کورد ... تورکیا ٧٥ پەنابەری دەستبەسەر کرد

 

هێزە ئەمنییەكانی تورکیا لە سنووری ناوچەی موغڵا ٧٥ پەنابەریان دەستبەسەر کردووە.

 

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئانادۆڵوی توركی، ئەمڕۆ دووشەممە 19ی تشرینی یەكەم، تیمەكانی فەرماندەیی هێزی كەناراوەكان لە توركیا ٧٥ پەنابەریان دەستبەسەر كردووە لەو كاتەی هەوڵیان داوە بچنە نێو كەشتییەك بۆ ئەوەی بە قاچاخ بچنە سنووری ئەوروپا.

 

هەر لەو پەیوەندییەدا، دوو قاجاخچیش کە هەوڵیان داوە ئەو كەسانە بگوازنەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

 

بەشێک لەو پەنابەرانە ژن و منداڵن و سەرجەمیان براونەتە بنكەی گەڕاندنەوەی پەنابەران بۆ وڵاتەكانی خۆیان لە توركیا.