image


پەیامی کورد ... تورکیا/ بە گومانی پەیوەندی لەگەڵ داعش ١٤ عێراقی دەستگیر کراون

 

پۆلیسی توركیا لە ئەنقەرەی پایتەختی ئەو وڵاتە، ١٨ هاووڵاتی عیراقی بەگومانی پەیوەندییان بە ڕێكخراوی داعشەوە دەستگیر کردووە.

 

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵ، ئەمڕۆ چوار شەممە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، تیمەكانی بنبڕكردنی تیرۆری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پایتەختی توركیا، ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنییان بۆ دەستگیركردنی گومانلێكراوان ئەنجامدا.

 

بە گوێرەی هەواڵ، تیمەكان لە كۆی ٢٠ كەس ١٨ عیراقی گومانلێكراویان دەستگیركرد كە بەپێی زانیارییە ئەمنییەكان پەیوەندییان بە ڕێكخراوی داعشەوە هەیە.

 

ئاژانسەكە دەڵێت، لەدوای ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی، ڕێكارە یاساییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش لەگەڵ دەستگیركراوەكاندا دەگیرێنەبەر، هەوڵەكانیش بۆ دەستگیركردنی هەڵاتووەكانی تر بەردەوامن.