image


پەیامی کورد ... تووشبوانی کۆرۆنا لە ئێران یەک میلیۆنی تێپەڕاند

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ١٣٩٢٢ كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

 

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ١٣٩٢٢كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ٣٥٨ كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

 

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ ملیۆنێك و ٣ هەزار و ٤٩٤ كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا ٤٩ هەزار و ٣٤٨ كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.