image

پەیامی کورد     ...   تانکی پەلەوەر ، خەیاڵێک کە لە شەورەوی کرا بە ڕاستەقینە

لە ماوەی شەڕی جیهانی دووهەم ، یەکیتی شەورەوی پیلانی تانکی پەلەوەری داڕشتبوو کە بڕیار بوو ڕاستەوخۆ لە مەیدانی شەڕدا بێتە خوارەوە .

بڵاوکراوەی فینلاندی " تەکنیک یەن مائالما " دەنووسێ : ئۆڵگ ئانتۆنۆف دیزاینەری فڕۆکە ، لە ساڵی ١٩٤٠ ، پێشنیاری کرد کە بالەکانی بە تانکەوە بلکێندرێن تاکوو بتوانێ بفڕێت و لە مەیدانی شەڕدا تاقی بکرێتەوە . ئەم پێشنیار و پڕۆژەیە زۆر سەرنجڕاکێش هاتە بەرچاو ، بەڵام لە ڕاستیدا کێشەگەلێک بوونیان هەبوو .

کاتە دژوارەکان زیرەکی مرۆڤەکان بۆ دۆزینەوە و درووست کردنی شتی نوێ پەرە پێدەدات و کاتی دژوارتر لە کاتی شەڕ بە دەست نایەت . شەڕی جیهانی دووهەم لەگەڵ دەستکەوتگەلێکی زانستی و تەکنۆلۆژیایی خۆی لە مێژوودا هێشتوەتەوە و ماندگار بووە .

هەندیک دەستکەوت ، وەکوو تەکنۆڵۆژیای مووشەکی – جیهانی بۆ تا هەتایە گۆڕیوە .

ئەنتۆنۆف داهێنەری شەورەوی تانکی پەلەوەر ی А-40 ی دیزاین و ئامادە کرد . ئامانجی ئەم داهێنانە نوێیە ئەمە بوو کە لەم ڕێگایەوە خستنە ڕێگەی مۆدیلی نوێی تانکەکە کارێک بکات کە شێوەی گواستنەوەی تانکەکان بۆ مەیدانی شەڕ خێراتر بکرێت . ئەرتەشی ووڵاتانی جۆراجۆر دەیانویست ئەم ڕەوەندە تەنانەت پێش شەڕی جیهانی دووهەم باشتر بکەن و پەرەی پیبدەن .

تانکی گەورە بۆ هەڵگرتن و گواستنەوەی ئاسمانی زۆر قورس و گران دەبوو . تانکگەلی بچووکتریش لە جێگای خۆی بەهای وێرانگەری لەناکوی بۆمبهاوێژی دوژمن یان نەبوو . دەیانویست تانکی قورس لە ڕێگای ئاسمانەوە بە خێرایی بگەێننە مەیدانی شەڕ و بە چەتری ڕزگاری یا بە بێ ئەوە هێنانە خوارەوەی لە مەیدانی شەڕدا بکەنە ڕاستی و ئەنجام بدرێت . تاقیکردنەوەگەلێک بۆ گەیاندنی خەدەمە – هاوڕا لەگەڵ تانک یا بە شێوەی جیاواز یش ئەنجام بوو .

لە ساڵی ١٩٤٠ ، ئۆڵگ ئانتۆنۆف دیزانەری فڕۆکە بیرۆکەیەکی بە تەواوی جیاوازی خستە ڕوو چ دەبێت ئەگەر ئێمە باڵەکان بە تانکەکەوە بلکێنین و ئیزن بە تانکەکە بدەین کە خۆی بۆ شوێنی شەڕەکە بفڕێت ؟؟؟

بیرۆکەی ئانتۆنۆف تەنیا دوو ساڵ دوای دەرکەوتنی ئەو ، کاتێک کە ئاڵمانیا هێرشی کردە سەر یەکیتی شەورەوی ، کەوتە بەرچاو و گریگییەوە .

نموونەی سەرەتایی تانکی پەلەوەر ی А-40 بە گوێرەی تانکی جۆی سووک ی T-60 درووست کرا کە باپەڕینێک لەگەڵ دوو ڕیزە باڵ پێوەی پەیوەند کرابوو . بڕیار بوو ئەم تانکە لە لایەن بۆمبهاوێأیکی قورسەوە بۆ ناوچەی شەڕ بگوازرێتەوە – بۆ نموونە ، لە لایەن بۆمب هاوێژی جۆری  Petlyakov Pe-8 یا Tupolev TB-3. بە پێی هەژمار و حیساباتەەکان ئانتۆنۆف ، لە دوای نیشتنەوە ، دەتوانرێ لە ماوەی چەند خوولەک دا لە تانکەکە لە ئۆپراسیۆنی سەربازی دا کەڵکی لێوەربگیرێت .

هەر بەم بۆنەوە باپەڕینەکان تەنیا بۆ یەکجار بە کار دەهاتن .