image

پەیامی کورد   ...    پۆمپێئۆ : " ئەمریکا نایەوێت لە ڕیگەی سەربازییەوە کۆتایی بە ڕژیمی ئێران بێنێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە " ئاکسیووس " مایک پۆمپێئۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی داخراوی لەگەڵ نوێنەرانی ئەنجوومەنی ئەمریکا – ئێران لە ئەمریکا ڕایگەیاند : ویلایەتەیەکگرتووەکان نایانەوێت ڕژیم لە ئێران لە ڕێگای دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی سەربازییەوە بگۆردرێت .

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ ١٥ بەڕێوبەری ئەنجوومەنگەلی ئێرانییەکان لە یەکێک لە هۆتێلەکانی داڵاس ی ئیالەتی تکساس دیداری کرد .

لە ووڵامدانەوە بەم پرسیارە کە ئەگەر ڕژیمی ئێستا لە تاران نەگۆڕدرێت ، ئایا بەرپرسانی ئەمریکا لە ڕێگەی سەربازییەوە هەوڵەکانی خۆیان دەخەنە گەڕ ، ووتی : کە ویلایەتەیەکگرتووەکان نییەتی دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی سەربازی لە ئێران دا نییە . لە پەیوەندی لەگەڵ هەوڵی کوودەتا ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند : "تەنانەت ئەگەر هەڵبژاردەی لەم شێوەیە بخریتە بە باس و پێداچوونەوە ئەوە بزانن من ئەم شتانە بە ئێوە ڕاناگەێنم .