image

پەیامی کورد    ...    ئاستی بازرگانی ئێران لەگەڵ هێندوستان ٩٤ لە سەد دابەزیوە

ئامارەکانی وەزارەتی دارایی هێند کە دوێنێ پێنجشەممە ٢٨ی مەی ٢٠٢٠ بڵاو بووەتەوە، نیشان دەدات کە هاوردەکردنی ئەم ووڵاتە لە ئێران لە ماوەی ٣ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ زیاتر لە ٩٤ لەسەد دابەزیوە و گەیشتووەتە ژێر ٨٠ ملیۆن دۆلار.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە لە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو، ئەم ڕێژەیە زیاتر لە دوو میلیارد دۆلار بووە.

هەروەها ئامارە فەرمییەکانی هێند ئەوە نیشان دەدات کە ڕێژەی هەناردەکردنی ئێران لە ٣ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ گەیشتووەتە نزیکەی ٨٠٨ ملیۆن دۆلار کە لەچاو ماوەی هاوشێوەی لە ساڵی ڕابردوو، ٣٨٪ دابەزیوە.

بەم پێیە پێش گەمارۆوەکان بۆ سەر ئێران، ڕێژەی هەناردەکردنی ئێران بۆ ووڵاتی هێند نزیکەی ٥ بەرامبەری ڕێژەی هاوردەکانی لەو ووڵاتە بوو، بەڵام لە ٣ مانگی یەکەمی ساڵ ٢٠٢٠ هەناردەکردنەکانی هێند بۆ ئێران ١٠ بەرابەر لە ڕێژەی هاوردەکانی لە ئێران بەرزتر بووەتەوە.

هیند دوای وڵاتی چین، دووەمین کڕیاری گەورەی نەوتی ئێران بوو کە لە نیوەی ساڵی ڕابردوو بەهۆی گەمارۆکانی ئامریکاوە کڕینی نەوتی لە ئێران ڕاگرت.

سندووقی نێونەتەوەیی دراو پێشبینیی کردووە کە هەناردەکردنی نەوتی و غەیرە نەوەتی و خزمەتگوزارییەکانی ئێران لە ئەمساڵدا دەگاتە ٤٦ میلیارد دۆلار کە ئەم ڕێژەیە کەمتر لە نیوەی هەناردەکردنەکانی لە ساڵی  ٢٠١٨یە.