image

پەیامی کورد      ...   ئیسرائیل هۆشداری دەداتە بایدن .

ئیسرائیل لە پەیامێکدا هۆشداری دەدات لە ئەگەری گەڕانەوەی بایدن بۆ سەر ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی لەگەل ئێران هیچ جێگایەک بۆ ووتووێژ و باس کردن لەگەڵ بایدن بوونی نابێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەی تایمز ی ئیسرائیلی ، ڕایگەیاند تەلەفزیۆنی ئیسرائیلی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ئیسرائیل هۆشداری دەدات کە ئەمریکا نابێ بگەڕێتەوە دۆخی پێشووی ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکەی خۆی و ئەم کارە دەبێتە هۆکاری ئاڵۆزی و کێشە لە پەیوەندییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ ئەمریکادا .

ئەم کەناڵە بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی پلە باڵای ئیسرائیلی ووتی : ئەگەر جۆ بایدن ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکەی کاتی ئۆباما واژوو بکات ، ئێمە چیتر ئیمکانیەتی ووتووێژمان لەگەڵ ئەودا نییە .

ئەم کەناڵە میدیاییە هەروەها نووسی : بایدن ڕاستەوخۆ ڕایگەیاندووە کە دەگەرێتەوە سەر بەرنامەی بەرجام بەڵام نیازی هەیە ووتووێژگەلێکی دیکە بۆ دەستکەوتنی بە ڕێکەوتننامەگەڵێ پتەوتر ئەنجام بدات .

جێگای ئاماژەدانە هەندێک لە میدیا عێبری زمانەکان ڕایانگەیاندووە کە هاوکات لەگەڵ دەستبەکار بوونی سەرۆککۆماری جۆ بایدن ناتانیاهوو بریار وایە لەگەڵ ئۆرگان و دامو دەزگاگەلی جۆراوجۆردا لەوانەش شەورای ئەمنییەتی نیشتمانی و نەتەوەیی ، وەزارەتی بەرگری ، وەزارەتی کاروباری دەرەوە ، هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل و مووساد دەربارەی ئێران دانیشنێک بەڕیوە ببات .