image

پەیامی کورد    ...    ئیسرائیل بۆ هێرش کردنە سەر دامەزراوە و بنکە تایبەتییەکانی حووثییەکان و حزبۆڵڵای لۆبنان ئامادەکاری دەکات .

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە الجریدە دەربارەی بەرنامەکانی ئیسرائیل بۆ هێرش کردن بۆ سەر دامەزراوەکان و بنکە تایبەت و هەستیارەکانی حووثییەکان و حزبۆڵڵای لۆبنان ، لە نزیکی دوورگەی ستراتیژیکی بابۆلمەندەب کە لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن پەیوەندی هەیە ڕایگەیاند : : بەمدواییانە دەزگای هەواڵگری مووساد و زانیاری ئەرتەش لە ئیسرائیل زۆرێک لە جووڵەکان و هەوڵەکانی بۆ هەڵگرتنی چەک ، مووشەک ، سەکۆگەلی هاوێشتنی مووشەک و بەلەم گەلی خێرای لەگەڵ فڕۆکەگەلی بێسەرنشین هەموویان لە ئێران ڕەسەد کردووە تاکوو بتوانن ئۆپراسیۆنگەلێک لە دەریای سوور و کەنارئاوەکانی یەمەن و باب المندب ئەنجام بدەن .

ئەم ڕۆژنامەیە زانیاریگەلێکیان پشتڕاست کردەوە کە بەڕێوەچوونی دانیشتنی نێوان ڕابەرانی حووثی و سوپای پاسداران ی ئێران و هەروەها نوێنەرانی حزبۆڵڵا لە تاران سەبارەت بە داڕێشتنی بەرنامەی ئۆپراسیۆن بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ فشارەکانی ئێران لە دوورگەی هۆرمۆز و دەریای عەرەب لە لایەکەوە و گورز لێدان بە دەستکەوتەکانی عەرەبستان و میسڕ و ئیسرائیل یش لە لایەکی دیکەوەیە .

ئیسرائیل سەبارەت بە گۆڕانکارییەکان بە ئەمریکا زانیاریگەلێکی خستوەتە بەردەست و زانیاریگەلێک سەبارەت بە کەل و پەلی دەریایی کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەوڵدا بوو بگەێندرێتە ناوچەی باب المندب خستوەتە بەردەست .