image


پەیامی کورد ... سوریا/ کوژرانی ٧٨ چەکداری نزیک لە تورکیا لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی ڕوسیا

 

فڕۆكه‌ شەڕکەرەکانی روسیا بۆردومانی چه‌كدارانی سه‌ربه‌ گروپی "فه‌یله‌قی شام"یان له‌ شاری ئیدلب-ی سوریا كرد و ٧٨ چه‌كداریان كوشت.

 

روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ی ٢٦ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٠، فڕۆكه‌ شەڕکەرەکانی روسیا سه‌ربازگه‌یه‌كی گروپی "فه‌یله‌قی شام"یان  بۆردومان كردوه‌ كه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ توركیان و لە ئەنجامدا ٧٨ چه‌كداریان كوشتوه‌.

 

هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر فه‌یله‌قی شام كه‌ گروپێكی ئیسلامیی توندڕه‌وی سوریایه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر خۆرئاوای شاری ئیدلبدا گرت و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ سه‌ربازه‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شقی به‌دیل گرت.

 

فه‌یله‌قی شام سه‌ربه‌ ده‌ستی رزگاریخوازی شام-ه‌ و به‌ لقی رێكخراوی قاعیده‌ له‌ سوریا داده‌نرێت و ئێستاش ئه‌و چه‌كدارانه‌ به‌ فه‌رمانی توركیا ده‌جووڵێنه‌وه‌ و كرده‌وه‌ی سه‌ربازی له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی كورد له‌ رۆژئاوای كوردستان و هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌نجام ده‌ده‌ن.