image

پەیامی کورد      ...     سوودان پێشوازی لە پێشنارێکی ئەمریکا دەکات

حکوومەتی سوودان رایگەیاند پێشوازی لەوتەکانی مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەکەن کە رایگەیاندبوو ووڵاتەکەیان دەردەهێنن لەلیستی ئەو ووڵاتانەی کە سپۆنسەری تیرۆر دەکەن لەجیهاندا.
میدیا ناوخۆییەکانی ئەو ووڵاتە بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە لەراگەێندراوێکدا، حکوومەتی کاربەڕێکەری سوودان پێشوازی لە ووتەکانی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کردوە کە رایگەیاندبوو ئەمریکا سوودان لەلیستی ئەو ووڵاتانە دەردەهێنێت کە سپۆنسەری تیرۆر دەکەن لەجیهاندا.
لەراگەێندراوێکدا حکوومەتی کاربەڕێکەری سوودان بەڵێنیدا کارەکانی لەو ئاستەدابێت کە ئیدارەی ئەمریکا دەخوازێت بۆ دەرهێنانی لەو لیستە، ووتیشی، ئامادەن بۆ کارکردن لەگەڵ ئەمریکا لەپێناوی درووستکردنی پەیوەندییەکی هاوبەش کە سوود بەرهەردوو ووڵات بگەێنێت

دوێنێ مایک پۆمپۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، رووخانی حکوومەتی عومەر بەشیر و هاتنە پێشەوەی عەبدوڵا حەمدۆک دەرفەتێکی بۆ سوودان هێنایە پێشەوە کە پێشتر وێنەی نەبوە.