image

پەیامی کورد     ...    شەڕی سەدە  :  ئیلان ماسک بیل گێتس بە گێل ناو دەبات

ئیلان ماسک بە ووتەکانی بیل گیتس ، دامەزرێنەری مایرۆسۆفت ، کە لە سەرۆکی SpaceX و تێسلا بە هۆی بێ ڕێزی کردن بە نەخۆشی گشتگیری ڤیرووسی کۆرۆنا و کەم بایەخ نیشاندانی ڕەخنەی لێدەگرت ، ووڵامی دایەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ووتەکانی ئیلان ماسک لە پادکێست Sway ماڵپەڕی ڕۆژنامەوانی نیۆیۆرک تایمز بڵاو کراوەتەوە 

ماسک ئەو تۆمەتانەی لە سەر کەم بایخکردنی مەترسی کۆرۆنای ڕەت کردەوە . ئەم کەسە میلیاردێرە ڕایگەیاند : ئێمە بە بەهای کەم هەژماری قوربانیان و ڕێژەیەەکی بەرز لە تووشبوون بە کۆرۆنا بەرەوڕووین  ، ئامەژەی کرد کە لە دۆخێکی وەهادا درووستر ئەوەیە کە نە کۆی گشتی ووڵات ، بەڵکوو تەنیا کەسانێک کە بەرامبەری مەترسیدان ، لە کەرەنتین دا بمێننەوە . ماسک لە ووڵام بە ووتەکانی کارا سوویسر بەڕیوەبەری پادکێست لە سەر ئەوەی کە خەڵک لە دەورەی گشتگیری کۆرۆنادا دەمرن ، ڕایگەیاند کە " هەموو دەمرن " .

ئیلان ماسک هەروەها بە ڕەخنە گرتن لە بیل گێتس ، داهێنەر و خێرخواز ووڵامی دایەوە ، ئەو پێشتر ووتبووی کە دامەزرێنەری تێسلا هیچ زانیارییەکی دەربارەی واکسەنی ڤیرووسی کۆرۆنا نییە . ماسک بە سەرسووڕمانەوە ووتی : " ئەی نەزان ، لە ڕاستیدا ئێمە کەل و پەلی واکسینەکردنمان بۆ CureVac ، کۆمپانیایەک کە ئێوە لەوێ سەرمایەگوزاری دەکەن ، درووست دەکەین ."

ئەم داهێنەرە پشتڕاستی کردەوە کە تێسلا سەریکی کۆمپانیای دەرمانسازی بیۆلۆژیکی CureVac یە لە ئاڵمانیا .