image

پەیامی کورد     ...   ئاسیا تایمز  :  سەلماندنی شکستی سیستەمی بەرگری مووشەکی ئەمریکا لە هێرش بۆ سەر هەولێر .

ماڵپەڕی ئاسیا تایمز لە ڕاپۆرتێکدا جەختی کردەوە کە لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر پارێزگای هەولێر سەلمێندرا کە سیستەمی بەرگری ئەمریکا لە دژی هێرشە مووشەکییەکانی کەمە و لە زۆربەی حاڵەتەکان دا بێ کەڵک و ناکارئامەن .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ماڵپەری ئاسیا تایمز ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕاپۆرتێکدا جەختی کردەوە کە هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکە و مۆڵگەی نیزامی و سەربازی ئەمریکا لە هەولێر سەلماندی کە سیستەمی بەرگری واشینتۆن لە بەرامبەر هێرشی مووشەکی دا کەمە و لە زۆربەی حاڵەتەکانیشدا بێ کەڵک و ناکارئامەیە .

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە : بەرگری لە بنکە و پێگەی سەربازی و نیزامی ئەمریکا لە هەولێر لە ڕێگای سیستەمێکی بەرگری ئاسمانی پاترییۆتی ئەمریکی و سیستەمێکی تۆپهاوێژی خێرای C-RAM بۆ پارێزگاریکردن لە مووشەک گەلی پاترییۆت ئەنجام دراوە بەڵام سەبارەت بە چالاک کردنی هەر یەکە لە دوو سیستەمەکە لە کاتی هاوێشتنی مووشەکەکان بەرەو بنکە ، ئەو شوێنەی کە ویلایەتەیەکگرتووەکان و عێراق ڕایانگەیاند ١٤ مووشەک بەرەو ئەم بنکە و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هاوێشتراوە ، هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاسیا تایمز ، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئەپریلی ساڵی ڕابردوو کە دوو پاتری پاترییۆت ی لە عێراق کە یەکێکیان لە بنکەی ئاسمانی الاسد و ئەوی دیکەش لە بنکەی سەربازی هەولێر جێگیر کردووە و لە حاڵێکدا کە ئەم دوو بنکەیە پاریزراو ناوبردراوە بەڵام هیچ ئاماژەیەک بۆ خستنەخوارەوەی مووشەکە هاوێشتراوەکان لە هێرشەکەی سەر هەولێر نەکراوە .