image

پەیامی کورد     ...   سی ئێن ئێن دواهەمین دیاری ترامپ ی بۆ پووتین ڕاگەیاند

بە پێی ڕاپۆرتێک سی ئێن ئێن لە پەیامێکدا ڕایگەیاند ، دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا بە دەرخستنی هێزەکانی ئەمریکا لە ئاڵمانیا دواهەمین دیاری خۆی پێش هەڵبژاردنەکان پێشکەشی پووتین کردووە .

ترامپ لە بەرنامەی پاشەکشە کردنی نزیکەی ١٢٠٠٠ سەربازی ئەمریکی لە ئاڵمانیا هەواڵیدا . دەرچوونی هێزەکانی سەربازی ئەمریکا لە ئاڵمانیا لەوانەیە دواهەمین دیاری ترامپ بێت بۆ پووتین پێش هەڵبژاردنەکان .

بە پێی ڕاپۆرتەکەی سی ئێن ئێن هێزەکانی ئەمریکا لە ئاڵمانیا بۆ سێ نەسڵ بەقەرار کردنی ئاشتی لە ئەورووپا هاوکاری یان کردووە . بەڵام دۆناڵد ترامپ لە کاتی دەست بە کاربوونی بەردەوام هەولی داوە لە سەر بابەتگەلێکی هەستیار کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە یەک پەیوەند داوە ، دەست دابنێت . 

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەو تویتانەی کە ترامپ بلاویکردووەتەوە وا پیدەچێت کە ئەم بڕیارە بۆ جەزادانی ئاڵمانیا یە .

ترامپ لە تویتێکدا نووسی : ئاڵمانیا ساڵانە میلیاردها دۆلار بۆ کڕینی ووزە پارە دەداتە ڕووسیا و ئێمە بریارە لە ئاڵمانیا بەرامبەر بە رووسیا پارێزوانی بکەین . ئەمە چییە ؟ هەروەها ترامپ لە پۆستێکی دیکەدا نووسی : ئاڵمانیا لە پێدانی ٢٪ ی سەهمی خۆی بە ناتۆ باش کاری نەکردووە . هەربۆیە ئێمە هەندیک لە هێزەکانمان لە ئاڵمانیا دەردەخەین

قائیمقامی ئیالەتی باڤاریا کە ناوچەکەی ئەو میوانداری چەندین بنکەی ئەمریکییە هەروەها ڕەخنەی ئاراستەی ترامپ کرد : بەداخەوە ئەم هەنگاوە بە شێوەی جیددی زەرەر و زیان دەگەێنێتە پەیوەندی نیوان ئاڵمانیا و ئەمریکا . بەرژەوەندی سەربازی لەم بڕیارەدا لە بەرچاو ناگیرێت .