image

پەیامی کورد   ...   گرژییەکانی نێوان تورکیا و سووریا لە ئێدلیب پەرەی سەندووە و هێزەکانی یەکتر دەکەنە ئامانج.

بە پێی هەواڵەکان سوپای تورکیا هێرشی کردە سەر کاروانێکی سەربازی سووریا. هەر بە پێی ئەم هەواڵە ڕۆژنامەی سەباحی تورکیا بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی نەناس ڕایگەیاند: ئەرتەشی تورکیا هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانی دەوڵەتی سووریا لە ڕۆژهەڵاتی ئێدلیب

ئەمە لە حاڵێکدایە کە شەوی ڕابردوو سوپای سووریا کاروانێک سەربازی تورکیای کردە ئامانج و ۳۳ کەسی کوشت.