
پەیامی کورد ... پارێزەری ترامپ : هەر کەسێک کە بیر بکاتەوە کە هەڵبژاردنەکانی ساغ و تەندرووست بووە دەبێ لە سێدارە بدرێت
پارێزەی کۆمیتەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ووتەکانی " کریس کەربێس " ، بەڕیوبەری ئەمنییەتی سایبیری کە تەندرووستی و ساغ بوونی هەڵبژاردنەکانی پشتڕاست کردبووەوە ڕایگەیاند : " هەر کەسێک کە بیر بکاتەوە کە هەڵبژاردنەکانی ساغ و تەندرووست بووە ، وەکوو کەربێس ی ئەحمەق ، بەڕیوبەری ئەمنییەتی سایبیری ، دەبێ لە سێدارە بدرێت و سەر لە بەیان بهێندرێتە دەرەوە و گوللەباران بکرێت . ئەم پیاوە گێلێکی پلە یەکەمە .