image


پەیامی کورد ... ئێران/ چوار کچی مێرمنداڵ هاوکات هەوڵی خۆکوشتنیان دا

 

لە شاری بابۆل سەر بە پارێزگای مازەندەران کە لە باکووری ئێران هەڵکەوتووە، جوار کچی مێرمنداڵ بە شێوەی هاوکات هەوڵی خۆکوشتنیان داوە کە دوو کەسیان گیانیان لە دەست داوە.

 

عەلی عەباسی، سەرۆکی پزیشکی دادوەریی پارێزگای مازەندەران لە وتووێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی حکوومەتی ئیسنا ئەو هەواڵەی کە پێشتر لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانبە نیسبەت هەوڵی خۆکوشتنی چوار کچی مێرمنداڵ لە بابۆل بڵاو بووە، پشتڕاست کردووەتەوە.

 

ناوبراو وتوویە کە دوو لەو کچانە کە تەمنیان ١٤ و ١٥ ساڵ بووە گیانیان لە دەست داوە و ڕۆژی سێشەممە تەرمەکانیان نێژراوە.

 

ئەو چوار کچە مێرمنداڵە کە هاوڕێی یەکیش بوون، ڕۆژی دووشممە و هاوکات و لە رێگای خواردنی حەب هەوڵی خۆکوشتنیان دابوو. باری تەندروستی دوو کچی دیکە ناجێگیر ڕاگەیەیندراوە.

 

هەتا ئێستا هۆکاری خۆکوشتنی ئەو کچانە نەزانراوە و لێکۆڵینەوەکان لەو بارەوە درێژەی هەیە.