image

پەیامی کورد     ...    ڕێکەوتنی سەرەتایی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڤیزای گرووپی لە نیوان ئێران و ڕووسیا

بەڕێوبەری گشتی نووسینگەی گەشتیاری ئێران لە بەرێوەبردنی یەکەمین دانیشتنی کۆمیتەی تەکنیکی هاوبەشی هاوکارییەکانی گەشتیاری ئێران و ڕووسیا هەواڵ دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک 

موحەمەد قاسمی بەڕێوبەری گشتی نووسینگەی گەشتیاری ئێران لە بەرێوەبردنی یەکەمین دانیشتنی کۆمیتەی تەکنیکی هاوبەشی هاوکارییەکانی گەشتیاری ئێران و ڕووسیا هەواڵ دەدات .

موحەمد قاسمی ووتی : بەرنامەی جێبەجێ کردنی ڕێکەوتننامەی سەفەرکردنی گرووپ و بە کۆمەڵی بێ ڤیزالە نیوان دوو ووڵات لەم کۆمیتەیە کەوتەبەر ڕێکەوتنی لایەنەکان کە بە سەفەری شاندی ئێرانی و ڕووسیا بەم زووانە واژوو دەکرێت .

ئەو هەورەها ووتی : بەرنامەی جێبەجێ کردنی هەڵوەشاندنەوەی ڤیزای سەفەرگەلی بە کۆمەڵ و هاوپێچەکانی ،گەیشتووەتە ڕێکەوتنی لایەناکن و ووردەکاری هاوکارییەکان نەهادە پشتڕاستکەرەوەکان ، ژمارەی ئەو ئاژانسانەی کە هەردوو لایەن دەبێ بیناسێنن و هەژماری گرووپگەلی موسافری لە ٥ تاکوو ٥٠ کەس دیاریکراوە ، تەنیا پێویستە ئەم ڕێکەوتننامەیە لە سەفەرێکدا کە بەم زووانە وەزیاری میراتی کولتووری ، گەشتیاری و پیشەسازی دەستکرد لە سەرووی شاندێک بەۆ ڕووسیا دەبێت ، واژوو بکرێت