image

پەیامی کورد     ...    ووتەبێژی پێنتاگۆن : ئەمریکا پابەندە بە ڕێکەوتنە بەرگرییە درێژخایەنەکانی لەگەڵ عەرەبستانی سەعوودی دا

شان ڕابێرتسۆن ، ووتەبێژی پێنتاگۆن بە ئاماژەدان بە وەی کە ئەمریکا پابەندە بە ڕێکەوتنە بەرگرییە درێژخایەنەکانی لەگەڵ عەرەبستانی سەعوودییە ووتی : هێزەکانی ئەمریکا ، پۆتانسیەلگەلی خۆی لە لاپەڕەی ئۆپراسیۆنی خۆیدا لەوانەش سیستەمی بەرگری ئاسمانی دەپاریزن تا لە ئەگەری پێویست لەگەڵ هەرجۆرە دۆخێکی نەخوازراوی پەیوەندیدار لەگەڵ ئێران بەرەنگار ببنەوە .

ڕابێرتسۆن کە وەک کاردانەوەیەک بە ڕاپۆرتگەلی میدیایی ئەمریکایی دەربارەی ئەگەری کەم کردنەوەی هێزەکان و کەل و پەلەکانی ئەم ووڵاتە لە عەرەبستان لەگەڵ ڕۆژنامەی سەعوودی " الشرق الاوسط " ووتووێژی کردووە ڕایگەیاند : وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئیستا خەریکی ئەنجامدانی کاری هەمیشەیی خۆیەتی لە بواری بەڕیوبەرایەتی هیزەکانی خۆی لە سەرتاسەری جیهانە و لە سێبەری ئاڵۆزییەکانی ئیستای نێودەوڵەتی دا ، هەندێک کەل و پەلەکان و هێزەکانی لە ڕاستای هەڕەشە نوێیەکان و پاراستنی ئامادەیی بە ڕۆژ دەکات .

ئەم فەرماندەیەی هێزی دەریایی ئەمریکا بە ئاماژەدان بەوەی کە واشینتۆن بۆ پاراستنی هێزی خۆی لە ڕێگای زیادکردنی کورتماوەی هێزەکانی لە ناوچەکە هەوڵ دەدات ، ووتی : ئێمە بەردەوام بە هاوکارییەکانمان لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هێزەکانی چەکداری سەعوودییە بۆ بەهێزکردنی پۆتانسیەلەکانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە ناوچەکە بەردەوامی دەدەین و ئەم هەوڵە چەند لایەنە و درێژ خایەنە چوونکە شەراکەتی بەرگری ئەمرکا و عەرەبستان درێژخایەنە و بریتییە لە ژێرکارگەلێک لە هاوکارییەکان لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆریسم ، ئەمنیەتی دەریانەوەردی و سیستەمی بەرگری ئاسمانی دەبێت .