
پەیامی کورد ... ڕووسیا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی زەبەلاح تاقی دەکاتەوە
لەم دواییانە تاقیکردنەوەکانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بەرفراوان بوو و پەرەپیدراوی ڕووسی ئەنجام درا کە لەم تاقیکردنەوەیەدا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بۆمبێکی ٥٠٠ کیلۆیی هیدایەت نەکراوی هاوێشتووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری فۆربێس : ڕووسیا بە شێوەی چالاکانە خەریکی بەرفراوانکردنی فڕۆکەبێفڕۆکەوانەکانی جۆری سۆخۆ ئێس - ٧٠ ، ئۆخۆتۆنیک - بی Okhotnik-B ی نێچیرییە . تەنانەت بابەتی ئەنجامدانی کاری زووتر لە کاتی دیاریکراوی خۆی خەریکی پێداچوونەوەیە .
فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری ڕووسی Okhotnik-B لە یەکەمین تاقیکردنەوەی ئەم جۆرە لە فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەواندا ، بۆمبێکی هاوێشتووە . بۆمبارانی تاقیکراو نیشاندەری ئەوەیە کە پەرەپێدان و بەرفراوانبوونی ئەم جۆرە لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە خێراییەکی زۆر بەرز بەرەو پێش دەڕوات .
بە پێی ڕاپۆرتی دەوڵەتی تاس ، لە ماوەی تاقیکردنەوەکان لە ماڵپەڕی تاقیکردنەوەی ئاشوولووک لە باشووری ڕووسیا ، فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری Okhotnik-B درووست کرا بە پێی دیزاین ی " باڵی پەلەوەر " بە ماتۆڕی تۆربۆ جێت و درێژی ١٤ مەترەوە کە لە لایەن نووسینگەی دیزاینی سۆخۆ وە لە حاڵی پەرەپێدان و بەرفراوان بوونە کە لە ناوەوەی لاشەکەی خۆی بۆمبێکی ٥٠٠ کیلۆیی هیدایەت نەکراوی هاوێشتووە
هەروەها دەوترێ لە کۆتایی دا ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بە سیستەمی زیرەکی پیشەسازی و ئێلێکترۆنییەوە دەبەسترێتەوە کە ئاستێکی باڵا لە سەربەخۆیی بەوە دەبەخشێت .