image


پەیامی کورد ... ڕوونکردنەوەی وەزرەتی دارایی عێراق لە سەر لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران

 

وەزارەتى دارایى عێراق لێبرین لە موچەى مانگى کانونى دووەمى فەرمانبەرانى عێراق رەت دەکاتەوە.

 

ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراق لە زارى سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى عێراقەوە بڵاویکردەوە، ئەو هەواڵانەى باس لە لێبرین لە موچەى  مانگى کانونى دووەمى فەرمانبەران دەکەن دوورن لە راستیەوە.

 

بەوتەى ئەو سەرچاوەیە، بڕى ئەو باجەى کە پێشنیارکراوە بخرێتە سەر موچەى فەرمانبەران لەناو پرۆژە یاساى بودجەى ساڵى (2021) دایە و ئەنجامدانى گۆڕانکارى یاخود جێگیرکردنى لە دەسەڵاتى ئەنجومەنى نوێنەراندایە.