image

پەیامی کورد     ...    وەزارەتی پێشمەرگە کاتی چاكسازی ژمێریاری ڕاگەیاند

جێگری سوپاسالار لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە وەزارەتی پێشمەرگە لە پێنج بواردا چاكسازی دەكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش پێنج لیژنە پێك ھاتوون و بەردەوام كاری تێدا دەكەن.

لیوا قارەمان كەمال، ڕایگەیاند : جێبەجێكردنی بەرنامەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەر بەردەوامە و قۆناغی باشی بڕیوە، بۆیە ئەوەی لە یاسای چاكسازیدا پەیوەندیی بە وەزارەتی پێشمەرگەوە ھەیە، كاری لەسەر دەكرێت و جێبەجێ دەكرێت.

جێگری سوپاسالار لە وەزارەتی پێشمەرگە ووتیشی، ئەو ٥ لیژنەیەی درووست كراون، كار لە پێنج بواردا دەكەن لە بەرنامەی چاكسازیدا، كە پەیوەندییان بە وەزارەتی پێشمەرگەوە ھەیە، ئەوانیش رێكخستنەوەی ھێزەكانی پێشمەرگە و یەكەی پاسەوانی، كە ھەموو پاسەوانەكان رێك دەخرێنەوە و یەكەی ژمێریاری كە ھەموو ھێزی پێشمەرگە لە یەك یەكەی ژمێریاری مووچە وەردەگرێت و دۆسیەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، كە ئەویش پێداچوونەوەی بۆ دەكرێت لەگەڵ خانەنشینانی پێشمەرگە، كە ئەویش هەروەها پێداچوونەوەی بۆ دەكرێت و بەپێی یاسای چاكسازی رێك دەخرێت، بۆیە ئەوەی ژمێریاری تا كۆتایی ساڵ تەواو دەبێت و ئەوانەی دیكەش ھەندێكی كاری باشیان بۆ كراوە و رەشنووسیشیان بۆ ئامادە كراوە، پرۆسەكەش بەردەوام دەبێت تا جێبەجێ دەكرێت.