image

پەیامی کورد     ...    وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە هەوڵە نوێیەکانی تورکیا دەربڕی

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دەستپێکردنەوەی گەڕان و پشکنین بە دوای سەرچاوەی سرووشتییەکان لە دەریای ناوه‌ڕاست هەنگاوەکانی گفتوگۆ لەگەڵ هاوبەشەکانی لاواز دەکات و نیگەرانن لەو هەنگاوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەیاننامەیەکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەڕان و پشکنینی تورکیا بە دوای سەرچاوە سرووشتییەکان لە دەریای ناوەڕاست بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "ئەوکارە دڵەڕاوکێ و نائارامی لە ناوچەکەدا درووست دەکات".

ئاماژەی بەوەشکردوە، گەڕانی تورکیا بە دوای سەرچاوەی سرووشتیدا لە دەریای ناوەڕاست  هەنگاوەکانی گفتوگۆ لەگەڵ هاوبەشەکانی لاواز دەکات، "داوا لە تورکیا دەکەین کۆتایی بە هەنگاوەکانی بهێنێت، چوونکە بەوکارەی دراوسێیەکانی هەراسانکردوە".