image

پەیامی کورد    ...   وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئامادەکاری بۆ سەپاندنی سزا بەسەر چەند بەرپرسێكی عێراقیدا دەکات .

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایكرد، ئیدارەی ئەو ووڵاتە خەریكی ئامادەكردنی لیستێكە بۆ سەپاندنی سزا بەسەر چەند بەرپرسێكی عیراقیدا، كە پەیوەندییان بە خۆپیشاندانەكانەوە هەیە.
بەهۆی سەركوتكردنی خۆپیشاندانەكانی عیراقەوە، لە ماوەی رابردودا ئەمریكا سزای بەسەر چەند كەسایەتییەكی عیراقی نزیك لە ئێران سەپاند.
سەبارەت بەو بابەتەش، دەیڤید شینكەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری ڕۆژرهەڵاتی ناوەڕاست لەگفتوگۆیەكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاندووە ، لەئێستادا ئەمریكا لێكۆڵینەوە لەسەر چەند كەسایەتییەكی عیراقی دەكات.
هەروەها ئاماژەی بەوەداوە، لێكۆڵینەوەكە بۆ ئەوەیە بزانن چەند كەسایەتی عیراقی سزاكانی ئەمریكا بیانگرێتەوە، هەندێك لەوانە لە حكومەتی عیراقدان و هەندێكیشیان لە دەرەوەی حكومەتن. تەئكیدیشیكردەوە ئەو سزایانە پەیوەندییان بە خۆپیشاندانەكانی عیراقەوە هەیە.