image

پەیامی کورد     ...    وەزیری وەرزش و لاوانی یەمەن تێرۆر کرا .

حەسەن زەید وەزیری وەرزش و لاوانی دەوڵەتی ڕزگاری نەتەوەیی یەمەن جێگیر لە سەنعا سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە تێرۆر کرا 

بە پێی ڕاپۆرتێک سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە حەسەن زەید لە ئاکامی هێرشێک بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکەی لە سەنعا بە تووندی بریندار کرا و بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە سکای نیووز کەسانی نەناسراو ئۆتۆمبێلی هەلگری وەزیری لاوانی یەمەن گوللەڕێژ دەکەن .

هەندیک لە سەرچاوەکانی یەمەنی ش نووسیویانە کە کەسانی چەکدار لە سەر ماتۆڕسێکلێک حەسەن زەید یان لە سەنعا تێرۆر کردووە .

وەزارەتی ووڵاتی یەمەنی یش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : حەسەن زەید لە ئاکامی تێرۆرێک کە کەسانی تاوانبار سەر بە هێزە داگیرکارەکان لە سەنعا ئەنجامیان داوە شەهید بووە .