image

پەیامی کورد    ...    جان ئێف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.
جان ئێف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتە بەغداو لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا لەبارەی دادگاییکردنی چەکدارە بیانییەکانی ناو داعش بەتایبەت فەڕەنسیەکان گفتوگۆ دەکەن.
لۆدریان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەشکردوە، بەمەبەستی چۆنیەتی دادگاییکردنی چەکدارانی داعش کە لە ئێستادا لە سووریا لە زینداندان، سەردانی عێراق دەکات کە بڕیارە دادگایەکی نێوەدەوڵەتی بۆ ئەو چەکدارانە لە عێراق دابنرێت.