image


پەیامی کورد ... کوژران و برینداربوونی ١٤ قوتابی لە کامیرۆن

 

چەند چەكدارێك لە كامیرۆن هەڵیانكوتاوەتە سەر خوێندنگایەك و بە هەڕەمەكی تەقەیان كردووە و شەش منداڵیان كوشتووە.

 

بەرپرسانی كامیرۆن ئاشكرایان كردووە، "دوێنێ شەممە ٢٤ی تشرینی یەكەم، چەند چەكدارێك بە جلوبەرگی ئاساییەوە كە بە ماتۆڕسكیل ڕۆشتوون، هەڵیانكوتاوەتە سەر خوێندنگایەك لە شاری كۆمبا لە باشووری ڕۆئاوای كامیرۆن و دەستڕێژی گولەیان كردووە و بەهۆیەوە شەش منداڵ كوژراون".

 

ئەوەش ئاشكراكراوە، هەشت منداڵی دیكە برینداربوون و هەندێك لە بریندارەكان بەهۆی ئەوەوە بووە كە لە قاتی دووەمی خوێندنگاكەوە خۆیان فڕێداوەتە خوارەوە.