image


پەیامی کورد ... کوژرانی ٦٢ چەکداری سەر بە تورکیا لە سوریا

 

لە مانگی رابردوودا ٦٢ چەکداری سوریی سەربە تورکیا لە ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی تورکیا و چەکدارەکانیان کوژراون و چوار ھاوڵاتی مەدەنیش گیانیان لە دەستداوە.

 

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، راگەیاند:"لە رۆژی ١ تا ٣٠ مانگی ١١ی ئەم ساڵ، ٦٢ چەکداری سوریی سەر بە تورکیا لە ناوچەکانی چڵه‌ زەیتۆن و کانی ئاشتی کوژراون و چوار ھاوڵاتی مەدەنیش گیانیان لە دەستداوە".

 

ئاماژە بەوەشکردووە:" لە مانگی تشرینی دووەم بارودۆخی ئەمنی لەوناوچانە لە ئاستێکی خەرابدابووە و شەش رووداوی تەقینەوەش روویانداوە".

 

راشیگەیاندوە:" لە سەرجەمی ٦٢ چەکداری سەر بە تورکیا، ٥٢ لەو چەکدارانە لە ھێرشی نەناسرا و شەرڤانانی ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھەسەدە کوژراون".