هێرشی بەرفراوانی هێزەکانی ئێران بۆ سەر گوندی " دزڵی " لە هەورامان
هێزێکی زۆری ڕژیمی ئێران، پەلاماری گوندی " دزڵی " لە ناوچەی مەریوانیان داوە و بەنیازن ناڕەزایەتیی خەڵکی ئەو گوندە سەرکوت بکەن.
ئەمڕۆ ئێوارە درەنگانی ڕۆژی چوارشەممە 31ی ژانویە، ئەژمارێکی زۆر لە هێزەکانی ڕێژیم، گەمارۆی گوندی دزڵی لە ناوچەی هەورامانیان داوە و خەڵکی گوندەکەش بەرپەرچی هێرش و هەڵکوتانی هێزەکانی ڕژیمیان داوەتەوە.
پاش ئەوەی خەڵکی گوندی دزڵی لە " هەورامان " کوردستانی ڕۆژهەڵات لە دژی داخستنی سنووری " ملخورد " کە تاکە ڕێگای دابین کردنی بژیوی ژیانیان وەستانەوە و ناڕەزایەتیان دەربڕیوە، هێزێکی زۆری سپای پاسداران و هێزی ئاسایش ، ئەو گوندەیان گەمارۆ داوە.
هێرشی ئەو هێزە بەرفراوانەی ڕێژیم لەلایەن خەڵکی گوندی دزڵی و ناوچەکەوە بەرپەرچ دراوەتەوە و ئێستا خەڵکی دزڵی ڕێگای هەورامانیان لە هێزەکانی ڕێژیم، داخستووە.