بۆگبا پەشیمانە

بۆگبا پەشیمانە

هێرشبەری یانەی مانچستەر یونایتد پۆل بۆگبای فەڕەنسی  پەشیمانی دەربڕیوە لە هاتنی بۆ ریزەکانی شەیتانە سوورەکان و پێیوایە دەبوو لە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بمێنێتەوە.

لە راپۆرتێکی رۆژنامەیەکی فەڕەنسی چەند نهێنییەکی لە زاری بۆگباوە ئاشکراکردووە کە ئەو یاریزانە تەمەننای کردووە لە ریزەکانی خانمەپیرەکەدا بمایاتەوە رووی لە مانچستەر یونایتد نەکردایە، چونکە پێیوایە لە ریزی یانە ئیتاڵییەکەدا دەیتوانی مێژوویەکی زێڕین بۆخۆی دروستبکات و کاری زیاتر بکات.

پۆل بۆگبای فەرەنسی پێش دوو ساڵ بەبۆندێک کە بڕەکەی 94 میلیۆن یۆرۆ بوو لە یانەی یۆڤانتۆسەوە رووی لە یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی کردووە.

بۆگبای بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی کە لە یانەی یۆڤانتۆس پێشکەشی دەکرد زۆرێک لە یانەکانی ووڵاتانی ئەورووپی چاویان بڕیبووە تواناکانی و بۆندیان پێشکەش دەکرد، دیارترینیان یانەکانی بەرشەلۆنە، ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و بایرن میۆنشنی ئەڵمانی بوون.