image

 پەیامی کورد    ...   بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ شەممە  ١٢ی ١٢ی ٢٠١٩ لێدوانەکەی ڕۆژی پێنجشەممەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا کە رایگەیاندبوو ئەمریکا و چین لەواژۆکردنی رێککەوتنێکی بازرگانی نزیکبوونەتەوە، پێشبینی زیادبوونی داخوازی نەوتی لای بازرگانانی نەوت لەجیهاندا درووستکرد و بەهۆیەوە نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا بەڕێژەی لەسەدا یەک بەرزبوەوە.
نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت ٤٨ سەنت زیادیکرد و لەدواین ساتەکانی بازاڕدا بە ٦٤.٢٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات، نرخی نەوتی ئەمریکی " ڕۆژئاوای تەکساس " بەڕێژەی ٤٢ سەنت بۆ هەر بەرمیلێک زیادیکرد و بە ٥٩.١٨ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
پاش تێپەڕبونی چەند رۆژێكی كەم بەسەر سەپاندنی باجی زیاتر بەسەر كەلوپەلی هاوردەكراوی چین لە ووڵاتەكەی، ڕۆژی پێنجشەممە دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند "زۆر نزیكین لە ئەنجامدانی رێككەوتنێكی بازرگانی لەگەڵ ووڵاتی چین".
ئاماژەی بەوەشكرد "چین دەیانەوێت ئەو رێككەوتنە لەگەڵ ئێمەدا ئەنجامبدەن، ئێمەش بە هەمانشێوە دەمانەوێت رێككەوتنەكە ئەنجامبدرێت".