image

پەیامی کورد     ...   نووری مالکی  : هێرش کردن بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە هەولێر دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات

نووری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ووتووێژێکدا بارودۆخی ئاسایش، دۆخی سیاسی ووڵات و ناوچەکەیان تاوتوێ کردو جەختیان کردەوە پێرشەکانی بۆ سەر بنکەی سەربازی حەریر لە هەولێر دەبێتە هۆکاری ئاڵۆزتر بوونی دۆخەکە .
بە پێی ڕاپۆرتێک نووسینگەی راگەیاندنی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە بەغدا جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان و نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبوەتەوە.و ڕایگەیاند لە سەر زیادبوونی دۆخی مەترسیداری عێراق ، کاردانەوەی تووندی تێکهەڵچوونە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان لە ناوچەکەدا چەندین جار هۆشدارییان داوە .
دۆخی ئاسایشی عێراق و کردنە ئامانجی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان لەلایەن ژمارەیەک گرووپی چەکدارییەوە، وایکرد بەشێک لە باڵیۆزخانەی ووڵاتان لەناویاندا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا بیر لەوە بکەنەوە کارەکانیان بۆ دەرەوەی عێراق بگوزانەوە، هەوڵەکانی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتوەکانیش بۆ گەرەنتیکردنی ئاسایشی کارمەندان و شاندی دیپلۆماسی ووڵاتان بەردەوامە.