image

پەیامی کورد  ...   نوێنەرێكی پارێزگای مووسڵ لە ئەنجوومەنی نوێنەران، ھۆشداری داوە لە دۆخی ناوچەكانی رۆژئاوای مووسڵ و ڕایگەیاندووە مەترسی ھەیە دووبارە بكەوێتەوە دەستی داعش.

بە گوێرەی راپۆرتێک ، ئەحمەد مەدلوول، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، نامەیەكی ئاڕاستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە و تێیدا ئاماژەی بەوە كردووە : دۆخی رۆژئاوای مووسڵ زۆر خراپە و داعش بەردەوام تاوان دژی خەڵكی ناوچەكە ئەنجام دەدات و خەڵك دەڕفێنێت و خەڵكیش ناچارن گوندەكانیان چۆڵ بكەن، چونكە داعش لەم چەند رۆژەدا دەستی بە جووڵەی زۆر لە ناوچەكەدا كردووە.

مەدلوول باسی لەوەش كردووە کە داعش لە ساڵی ٢٠١٤ مووسڵی داگیر كرد و خەڵكێكی زۆر بووە قوربانی، بۆیە ئەگەر ئێستاش بەپەلە ھێز رەوانەی سنووری قەزای بەعاج و تەلعەبتە و قەزای حەزەر و چەند ناوچەیەكی رۆژئاوای مووسڵ نەكەن، ھەمان سیناریۆی ساڵی ٢٠١٤ لەو ناوچانە دووبارە دەبێتەوە.