image


پەیامی کورد ... پێنج وڵاتی باش بۆ پەنابەران لە ٢٠٢٠ دا

 

لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "ستێپ ڤیدیۆگراف"، ئاماژە بە توێژینەوەیەکی گۆڤاری US News دراوە، لە توێژینەوەکەدا زیاد لە ٢٠ هەزار کەس لە هەموو ناوجەکانی جیهانەوە وەک نموونە وەرگیراون، توێژینەوەکە بە هاوبەشی لەگەڵ گروپی BAV و زانکۆی پنسلڤێنیا کراوە.

 

باشترین وڵاتەکان لەسەر بنەمای (سەرکێشی، کاریگەری ڕۆشنبیری، ڕێژەی هەلی کار و چانسی کردنی بازرگانی، جیاوازی نەتەوایەتی) دانراون.

 

بەپێی ئەو بنەمایانە پێنج وڵات بە باشترین هەڵبژێردران کە بریتین لە وڵاتانی سویسرا، کەنەدا، ژاپۆن، ئەڵمانیا و ئوسترالیا.