image

پەیامی کورد    ...    کۆنفرانسی ئاشتی بەرلین دەستیپێکرد .

کەمێک بەرلەئێستا کۆنفرانسی ئاشتی بەرلین تایبەت بەچارەسەرکردنی پرسی لیبیا بەئامادەبونی سەرکردەی یەکەمی چەند ووڵاتێکی کاریگەر دەستیپێکرد.

کۆنگرەی بەرلین، بەبەشداری سەرکردەکانی هەریەک لە ئەمریکا، ڕووسیا، تورکیا، فەڕەنسا، ئاڵمانیا، چین، ئیتالیا، میسر و ئیمارات بەڕێوەدەچێت و ئامانج لەبەستی ئەو کۆنگرەیە وەک راوێژکاری ئاڵمانیا رایگەیاندوە تەنها بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی هەمیشەییە لەو ووڵاتە.