image

پەیامی کورد      ...    ناتانیاهوو و وەلی عەهدی بەحرەین ووتووێژی تەلەفۆنییان سەبارەت بە ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی بەرجام ئەنجام دا .

ئاژانسی فەرمی بەحرەین لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە وەلی عەهدی ئەم ووڵاتە و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەربارەی بابەتی ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دا ووتووێژیان کردووە .

ئاژانسی فەرمی بەحرەین " بنا " ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕاپۆرتی دا کە سەلمان بن ئەحمەد ئالی خەلیفە " وەلی عەهدی ئەم ووڵاتە لەگەڵ بێنیامین ناتانیاهوو " سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ووتووێژی تەلەفۆنی یان ئەنجام داوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە هەر دوو ڵایەن لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا لە سەر گرینگی بەشداری ووڵاتانی ناوچەکە دەربارەی هەرجۆرە ووتووێژێک ی لەناکاو دەربارەی بابەتی ئەتۆمی ئێران " جەخت یان کردەوە و لە هەمان کاتدا داواکار بوون کە ئەم ووتووێژانە بریتی بێت لە بابەتگەلی بەرفراوانتر .

ئەم ووتانە لە حالێکدایە کە ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێشتر لە کاردانەوە بە داوکارییەکی هاوشێوە لە لایەن سەرۆککۆماری فەڕەنسا وە دەربارەی بەشداریکردن ی ووڵاتانی ناوچەکە لە ڕێکەوتننامە ئەتۆمی دا پشتڕاستی کردبووەوە کە بەرجام بە هیچ شێوەیەک جێگای نوێکردنەوە و ووتووێژی دووبارەی تێدا نییە و لایەنەکانی شی دیاریکراو و گۆڕانکاری یان بەسەردا نایەت .

هەروەها ئاژانسی فەرمی هەوالی بەحرەین ڕایگەیاندووە کە ناتانیاهوو داوای لە وەلی عەهدی بەحرەین کردووە کە سڵای ئەو بە شای ئەم ووڵاتە بگەینێت و لە بەرامبەریش دا " ئۆفیر جندلمان " ووتوبێژی عەرەبی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل یش سەبارەت بە ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە ڕایگەیاند کە ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ئەنجام دراوە و وەلی عەهدی بەحرەین یش جارێکی دیکە داوای لە ناتانیاهوو کردووە کە داوەتی ئەوان بۆ سەفەرکردن و سەردانی ئەم ووڵاتە قەبووڵ بکات .

بە پێ ئەم راگەیاندنە ناتانیاهوو ش ووتوویەتی کە لە یەکەمین دەرفەت و لەگەل باشبوونی دۆخی بەربڵاوی کۆرۆنا سەفەری بەحرەین دەکات .