image

پەیامی کورد     ...     ناتانیاهوو لەم کاتەدا سەردانی قاهیرەی پایتەختی میسڕ دەکات

ڕۆژنامەی معاریۆ ی ئیسرائیلی ئاشکرای کرد کە بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ماوەی هەفتەکانی داهاتوودا بە مەبەستی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی ئابووری ووڵاتەکەی ، نیازی سەردانی میسڕ و دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ عەبدۆلفەتاح سیسی سەرۆککۆماری ئەم ووڵاتەدا هەیە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم ڕۆژنامەیە ڕایگەیاند کە لە دەرئەنجامی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل لەگەڵ ئیمارات و بەحرەین کە لە سەر بوارەکانی ئابووری دا تەرکیز و جەخت دەکاتەوە ئەم ووڵاتە هەنگاوگەلێکی شی بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندی ئابووری لەگەڵ میسڕ دەست پێکردووە .

ئەم ڕۆژنامەیە هەروەها لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا نووسی : " جگە لە دیدار و چاوپێکەوتنی ناتانیاهوو لەگەڵ سیسی ، بەرنامە داڕێژراوە بۆ چاوپێکەوتنی دوو شاندی ئابووری ئیسرائیل و میسڕ کە لە ماوەی ئەوەدا دەربارە پڕۆژەگەلی ئابووری هاوبەش و بەرەوپێشبردنی پەیوەندی تیجاری باس و ووتووێژ ئەنجام دەدرێت