image

پەیامی کورد     ...   چین ئەمریکا بە هەڕەشەی سەرەکی نەزم و ئاسایشی نێودەولەتی ناو دەبات

پێکەن بە مەحکووم کردمی هەنگاوەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە ئاستی جیهاندا ، ئەمریکای بە هەڕەشەی سەرەکی نەزم و ئاسایشی نێدەوڵەتی ناو برد .

بە پێی ڕاپۆرتێک ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری چین ، ڤۆن کیان ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند کە پێکەن ویلایەتەیەکگرتووەکان بە هەڕەشەی سەرەکی نەزم و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەزانێت .

کیان ووتی : " ساڵانێک ئەزموون نیشان دەدتا کە ئەمە ویلایەتەیەکگرتووەکانە کە تێکهەڵچوون و ئاڵۆزییەکان کە تێکدەری نەزم و ئاسایشی نێودەوڵەتی و وێرانکەری ئاشتی جیهانییە بەرهەم دەهێنێت . ئەو ئاماژەی کرد کە لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا ، هەنگاو و هەوڵەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە عێراق ، سووریا ، لیبیا و باقی ووڵاتانی دیکە بووەتە هۆی کۆژرانی نزیکەی یەک میلیۆن کەس .

کیان بە نۆبەی خۆی ڕاپۆرتەکانی پێنتاگۆن ی " بەڵاڕیدا بردن و درۆی بێمانا " ی ئامانجەکانی چین ناو برد .

جێگای ئاماژەدانە کە پێنتاگۆن یەکەمی سێپتەمبەر بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک لێهاتووییە سەربازییەکانی چین ی هەڵسەنگاندووە و ڕایگەیاندووە کە ئەم ووڵاتە لە ماوەی یەک دەیەی داهاتوودا ژمارەی کڵاوە ئەتۆمی یەکانی خۆی زیاتر دەکات .

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە چین بە نیازە تاکوو سالی ٢٠٤٩ ئەرتەشی ئازادی بەخشی خەڵقی چین بکاتە ئەرتەشێک لە سەر ئاستی جیهانیدا .