image

پەیامی کورد     ...    ژەنڕاڵەکەی دۆناڵد ترامپ لێبووردەیی تەواوی پێبەخشرا

دۆناڵد ترامپ لە تویتێکدا بڵاوى کردەوە: جێی شانازیـیەکی گەورەیە ڕایبگەیەنم کە ژەنەڕاڵ مایکڵ فڵێن لێبوردنێکی تەواوی پـێ بەخشرا.
پـیرۆز بێت لە ژەنەڕاڵ فڵێن و خێزانە بەڕێزەکەی.
دەزانم ئێستا بە ڕاستی جێژنێکی سوپاسگوزاری نایابتان دەبێت.
مایکڵ فڵێن لە میانەی ئەو لێکۆڵینەوانەى کە لەگەڵى دەکران سەبارەت بە کەیسی دەستێوەردانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٦ ی سەرۆکایەتی ئەمریکا، زانیاری هەڵەی دابوو بە دەزگای FBI سەبارەت بە پەیوەندیـکردن لەگەڵ باڵیۆزی ڕووسیا لە ئەمریکا بەر لەوەی ترامپ سەرۆکایەتی ووڵات بگرێتە دەست، بەڵام پاشان دانی‌نابوو بەوەی ڕاستی نەوتبوو.