image

پەیامی کورد   ...   وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئامادەیە بە هەر کەس و لایەنێک کە ببێتە هۆکاری ئەوەی کە گورزێک لە سەرچاوی دارایی حزبۆڵلا بدات ١٠ میلیۆن دۆلاری وەک دیاری پێ دەبەخشرێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ماڕاشال بیلینگزلی ، جێگری وەزیری خەزانەداری ویلایەتەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند : ئەمریکا ئامادەیە بە هەر زانیارییەک کە وەکوو گورزێک بێت لە سەرچاوەی دارایی حزبۆللا ، کە ئەمریکا بە گرووپێکی تیرۆریستی ناوی دەبات ، ١٠ میلیۆن دۆلاری وەک دیاری پێ دەبەخشرێت .

جێگری وەزیری خەزانەداری ئەمریکا ڕایگەیاند ووڵاتەکەی هەنگاوێکی گەورەی بۆ ئاشکراکردنی سەرچاوەی دارایی رێکخراوە تیرۆرستییەکان ناوە و لەوچوارچێوەیەشدا 10 ملیۆن دۆلار وەک پاداشت دەداتە هەر کەس و لایەنێک زانیاری دەربارەی سەرچاوە داراییەکانی حزبوڵڵا ئاشکرابکات.

حزبۆڵلا دام و دەزگایەکی سیاسی – سەربازیی ئیسلامگەرای شیعەیە لە لۆبنان . گرووپی حزبۆڵلا لە سەرەتاکانی ساڵانی ١٩٨٠ و بە ئیلهام گرتن لە ئایدئۆلۆژیای ئیسلامی سیاسی خۆمەینی لە لۆبنان خۆی درووست کرد و دەرکەوت .