
پەیامی کورد ... ئەمریکا لە نوێترین هەنگاوی خۆیدا کۆمپانیایەک و هەروەها کەسێکی هاووڵاتی ئێرانی گەمارۆدا
دەوڵەتی ئەمریکا لە بەردەوامی سیاسەتی فشارەکانی خۆی بۆ سەر ئێران و لە دژی ئەو ووڵاتە ئەم جارە کۆمپانیایەک و کەسێکی هاووڵاتی ئێران ی کە لە پڕۆژەکانی چەکگەلی کیمیاوی ئێران دا چاولاکی یان هەیە گەمارۆدا .
ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا دوێنێ پێنجشەممە ٣ی دیسەمبەری ٢٠٢٠ بە ڕاگەیاندنی گەمارۆگەلی نوێ لە دژی ڕژیمی ئێران ووتی : ئەم گەمارۆیانە لە چوارچێوەی فشارگەلی زۆری دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە دژی ئێران ئەنجام دەدرێت و دەوترێ کە تا کۆتایی سەرۆککۆماری ئەو لە مانگی جانیوەری دا بەردەوامی دەبێت .
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکی خۆیدا ووتوویەتی : وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا بە بڵاکردنەوەی بەیاننامەیەک لە " گرووپی شەهید مەیثەمی و بەڕێوبەری گشتی ئەوان ناوی هێناوە کە لە پەیوەندی لەگەڵ لێکۆڵینەوەگەلی چەکی کیمیاوی و دامەزراوەی نەوئاوەری و توێژینەوەی بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێرانن . ئەم دامەزراوەیە لە لیستەی ڕەشی واشینتۆن دایە .
ستیڤن مێنووچین وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا لەم بەیاننامەیەدا دەنووسێت کە درووست کردنی چەکگەلی کوشتاری بە کۆمەڵ ی ئێران هەڕەشەیەکە بۆ ئەمنییەتی ووڵاتانی درواسێ و جیهان .