image


پەیامی کورد ... ئەمریکا: هەڵسووکەوتەکانی ئێرانمان لە کەنداو بەرتەسک کردووەتەوە

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە گوشاری لەڕادەبەدەری کۆشکی سپی بۆ سەر ئێران کاریگەر بووە.

 

مورگان ئورتاگوس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وتوێژێکدا لە گەڵ کەناڵی ”ئێن بی سی نیوز“ ڕایگەیاندووە کە :“ گوشاری زۆری ترامۆ بۆ سەر ئێران بووەتە هۆی ئەوەی هەڵسووکەتی  ئاژاوەگێڕانەی ئێران لە کەنداو کەم بێتەوە ڕێگر بووە لە ئەوەی بە میلیارد دۆلار بگاتە تاران“.

 

ئەمریکا بە سەختی کار دەکات هەتا جارێکی دیکە گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان بە سەر ئێراندا بسەپێنێتەوە.